كامێرای كاتژمێری ئەكشن

كامێرای كاتژمێری ئەكشن
كامێرا سمارتەكان تا رادەیەك شوێنی مۆبایلیان گرتۆتەوە و زۆر ئەركی مۆبایل ئەنجام دەدەن، كامێرای Frodo ستایلەكەی وەك كاتژمێرێكی هۆشمەند دەچێت، بەڵام لە راستیدا كامێرایەكی ئەكشنە و بە تواناگەلێكی زۆرەوە. كامێراكە دەتوانرێت لە دەست بكرێ یان وەك لە مل بكرێ یان لە شوێنێكی دیكەی جەستەتی دابنێی. كامێراكە بۆ تۆماركردنی دیمەنە وەرزشییە و جوڵەدارەكان سوودی لێوەردەگیرێ، بە تەڕبوون تێك ناچێت و هەروەها بە تۆز و خۆڵیش كێشەی بۆ نایەتە پێش. خاڵی جێگای سەرنجی كامێراكە ئەوەیە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و لەرێگەی ئاپێكی تایبەت بە خۆیەوە بەبێ كۆمپیوتەر دەتوانی دەستكاری فیلمە گیراوەكان بكەی. كێشی كامێراكە تەنیا 45 گرامە، كامێراكەی 8 میگاپیكسلە و فول ئیچ دییە. هەتا كاتژمێر و نیوێك فیلم هەڵدەگرێتەوە.
Top