٣ ئه‌پڵیكه‌یشنى نوێ ى ئایفۆن كه‌ پێویسته‌ له‌ مۆبایله‌كانتاندا هه‌بێت

٣ ئه‌پڵیكه‌یشنى نوێ ى ئایفۆن كه‌ پێویسته‌ له‌ مۆبایله‌كانتاندا هه‌بێت
گومانى تێدانیه‌ كه‌ كۆگاى ئه‌پڵ یاخود ئه‌پڵ ستۆر سه‌دان هه‌زار به‌رنامه‌ى تێدایه‌ ، له‌ بابه‌تى ئه‌مجاره‌ماندا ٣ ئه‌پڵیكه‌یشنى نایابمان بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ پێویسته‌ له‌ مۆبایله‌كانتاندا هه‌بێت

١-ئه‌پڵیكه‌یشنى ClippyCam

ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌وادارانى وێنه‌ گرتن كه‌ ده‌توانیت وێنه‌ و گرته‌ى ڤیدیۆیى پێ تۆمار بكه‌یت .

جگه‌ له‌ مانه‌ ده‌توانیت دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كان ده‌ستكارى بكه‌یت و وینه‌كانیش بكه‌یته‌ ڤیدیۆ.

یه‌كێكى تر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانیت هه‌ردوو كامیراى پیشه‌وه‌ و دواوه‌ له‌ یه‌ك كاتدا به‌ كار بهێنیت .

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌
https://itunes.apple.com/app/clippycam/id1236287944

٢- ئه‌پڵیكه‌یشنى Arty

جیاواز له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانى تر ،ده‌توانیت له‌ ڕێگاى Arty یه‌وه‌ وێنه‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كى نوێى هونه‌رى ده‌ستكارى بكه‌یت و چه‌ندان فلته‌رى سه‌رنج ڕاكێشى تێدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ .

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌
https://itunes.apple.com/app/id1239154135

٣- ئه‌پڵیكه‌یشنى Wallpapers

ده‌توانیت له‌ ڕێگاى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ ئاشنا ببیت و بینه‌رى كۆمه‌ڵیكى ئێجگار زۆر له‌ پاشبنه‌ماى مۆبایل ببیت .

جگه‌ له‌ مانانه‌،یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ سه‌رنج ڕاكیشه‌كانى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆت ده‌توانت پاشبنه‌ما دروست بكه‌یت.

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زانى ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌
https://itunes.apple.com/app/id1248154452

سەرچاوە techeye.org
Top