كاتژمێرەكەی ئەپل لە جەڵتەی دڵ ئاگادارت دەكاتەوە

كاتژمێرەكەی ئەپل  لە جەڵتەی دڵ ئاگادارت دەكاتەوە
زۆر ئامێر وەك مەچەكبەندی هۆشمەند، یان كاتژمێری سمارت بۆ ئاگاداری تەندروستی بەرهەم هاتوون، لەم چەند ساڵەی دواییدا ركابەرییەكی جیدی بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدان لە گۆڕێ دایە. كاتژمێرە سمارتەكەی ئەپل لە ریزی یەكەمی ئەوانەدا دێت.
سەرەڕای ستایلی سەرنج راكێشی كاتژمێرەكە دەتوانێت هەست بە ناڕێكی دڵی بەكارهێنەرەكەی بكات، بە یارمەتی هەستەوەرەكانی زۆر بە وردی چاودێری دڵ دەكات، تەنانەت پسپۆرانی بواری تەندروستی متمانەیەكی زۆریان پێیەتی. كاتژمێرەكە كاتێك هەست بەوە بكات بەكارهێنەرەكەی تووشی مەترسی جیدی بووە زەنگ لێدەدا پەیام بۆ كەسانی نزیكی بەڕێ دەكات و دكتۆر ئاگادار دەكاتەوە. كاتژمێرەكە نە تەنیا لێدانی دڵ بەڵكو تەختیتی دڵیش دەكات. بەپێی تاقیكارییەك كە لەسەر نزیكەی 7 هەزار كەس كراوە، كاتژمێرەكە دەریخستووە كە 97% زانیارییەكانی راستن و لەگەڵ بواری پزیشكی دەگونجێن.
Top