كیبۆردێك بۆ هەموو جۆرە تەبلێتێك

كیبۆردێك بۆ هەموو جۆرە تەبلێتێك
تەبلێت و لاپتۆپ هەرچەندە لە بواری دیزاین و كاركردەوە و توانایەوە جیاوازییان هەیە، بەڵام جیاوازییەكە ئەوتۆ نییە، چونكە تەبلێت هەیە هەمان سیستەمی ویندۆز دەخوێنێتەوە و هەمان كارایی لاپتۆپی هەیە. گرفتی سەرەكی تەبلێتەكان نەبوونی كیبۆردێكی تایبەتە كە بكرێت وەك لاپتۆپ كارو ئەركەكانی پێ ئەنجام بدەی.. بۆ ئەم مەبەستە و نەهێشتنی جیاوازی نێوان تەبلێت و لاپتۆپ كۆمپانیای لاجتیك كیبۆردی جۆری Universal Folio بەرهەم هێناوە كە لەیەك كاتدا هەم لە سیستەمی ئەندرۆید و هەم لە سیستەمی ویندۆز و ios سوود وەردەگرێت.
كیبۆردەكە داك واتە ستاندێكی تایبەتی لەگەڵە ئەگەر تەبلێتەكەت لەسەر دانا دروست وەك لاپتۆپی لێدێت. كیبۆردی ناوبراو بۆ هەموو جۆرە تەبلێتێك دەبێت لە 9 ئینجەوە بگرە هەتا 12 ئینجی. باتری كیبۆردەكە هەتا دوو ساڵ وزەی تەواو نابێت.
Top