چوار مۆنیتۆر لەیەك مۆنیتۆردا

چوار مۆنیتۆر لەیەك مۆنیتۆردا
كۆمپانیای LG لەم دواییەدا جۆرێك مۆنیتۆر واتە شاشەی بەرهەم هێناوە كە لە یەك كاتدا چوار شاشەی جیایە، واتە لە هەر كام لە بەشەكاندا دەتوانی ئەركێكی جیا راپەڕێنی.. هەروەك لە وێنەكەدا رادیارە یەكێك بۆ تەلەڤزیۆن و یەكێك بۆ ئینتەرنێت و یەكێك بۆ كاری گرافیكی و...تاد.
شاشەكە قەبارەی 42.5 ئینجە، گەشاوەیی و بریقەی K4ە. ئەم شاشەیە دەبێتە چوار شاشەی 21 ئینجی. شاشەی UD79-B43 لە پانێڵێكی جۆری IPS LCD سوود وەردەگرێ. چونكە شاشەكە بە دەبێتە چوار بەشی لێك جیا بۆیە كورد گوتەنی دنیایەك كەلێنی هەیە بۆ دانانی كێبڵی تایبەتەكان.. سپیكەرەكانی زۆر بەهێزن و بۆ هەر شاشەیەك بڵندگۆیەكی تایبەتی هەیە.
Top