فوتەی لەیزەری ئەركەكان ئاسان دەكاتەوە

فوتەی لەیزەری ئەركەكان ئاسان دەكاتەوە
زۆر ئەرك و كار لە رۆژدا پێویستیان بە پێوانەیە، بۆ نموونە كاری دارتاشی، ئاسنگەری، ئەركەكانی بیناسازی و زۆر ئەركی دیكەش.. هەتا ئێستا بۆ پێوانە لە فوتەی دەستی سوود وەرگیراوە و بە هەمان شێوازی كلاسیكی جاران..
كۆمپانیایەك جۆرێك لە فوتەی لەیزەری بەناوی (MagPie VH-80) بەرهەم هێناوە، بە سوود وەرگرتن لە تیشكی لەیزەر ئەركی پێوانە ئەنجام دەدات. بۆ ئەم مەبەستە ئەوەندە بەسە كە ئامێرەكە تیشك بدات لەو شوێنەی مەبەستە و بە بەركەوتنی تیشكەكە پێوانەكە ئەنجام دەدرێت. خاڵی جێگای تێڕامانی فوتە لەیزەرییەكە ئەوەیە لە دوو بەشەوە تیشك داوێت و بۆ نموونە ئەگەر لە گۆشەیەك بێت هی هەردوولا دەپێوێت بەمەش كارئاسانی زیاتر دەبێت بۆ بەكارهێنەرەكەی.
Top