پرۆگرامێكی زۆر بەرهەم هاتوون كە تایبەتن بە گۆڕینی روخسار و شێوە، یان نیشاندانی روخسارەكان لە تەمەن و كاتی جیاوازدا بۆ نموونە منداڵ دەكاتە پیر و پێچەوانەش.. بەڵام زۆربەی ئەو پرۆگرامانە زیاتر گاڵتەجاڕین و كەسایەتییەكان لە دوو تەمەنەكاندا جیاوازیان هەیە.. پرۆگرامی face app جیاوازە لەو پرۆگرامانە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەكرێت بە پیری و بەگەنجی و بە ژن و پیاو خۆت ببینی.
خاڵی جێگای سەرنجی پرۆگرامەكە ئەوەیە كە رەگەز دەگۆڕێت و بە جۆرێك كچێك دەكاتە كوڕ و پێچەوانەش.. هۆشی دەستكردی پرۆگرامەكە بەجۆرێكە كە ئەگەر وێنەی پیاوێكی بدرێتێ و خاوەنی ریش بێت دەستكاری ناكات و هەروەك خۆی دەهێڵێتەوە..