تەبلێتێكی بەهێز یان وایت بۆردێكی سمارت

تەبلێتێكی بەهێز یان وایت بۆردێكی سمارت
كۆمپانیای سۆنی لەم ماوەیەدا تەبلێتی جۆری DPT-RP1 كە شاشەكەی جۆری E-paper واتە جەوهەوری ئەلكترۆنییە خستەڕوو. بریقە و رووناكی تەبلێتەكە زۆر لەسەرێیە 2200×1650 دا.
بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەكان، سەیركردنی دۆكیۆمێنتەكان زۆر گونجاوە. تەبلێتەكە بەهۆی ئەوەی كە شاشەكەی جەوهەری ئەلكترۆنییە وزەی كەمتری دەوێت، رێك وەك كاغەزی ئاسایی دەچێت، ئەگەر بە قەڵەمی تایبەت لەسەر شاشەكە دەنووسی هەست بەوە دەكەی كە لەسەر كاغەزێكی ئاسایی دەچێت، چونكە شاشەكە گەورەیە بۆیە لەكاتی خوێندنەوەی كتێب و رۆژنامەكاندا هەست بەوە ناكەی كە ئامێرێك بەدەستەوەیە. شاشەی تەبلێتەكە 13.3 ئینجە. دەكرێ وەك وایت بۆردێكیش لە شوێنە فێركارییەكاندا سوودی لێوەربگری.
Top