رۆبۆتی وێنەگر ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات

رۆبۆتی وێنەگر ئەركی دیكەش ئەنجام دەدات
پێدەچێ لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا رۆبۆتەكان زۆربەی ئەركەكانی ماڵ و دەرەوەی ماڵیش ئەنجام بدەن.. لەم چەند ساڵەدا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێری دیجیتالی گرنگی زۆریان بە بەرهەمهێنانی رۆبۆت داوە.. رۆبۆتی جۆری (PLEN cobe) یەكێكە لەو رۆبۆتانە.. كامێرایەكی بەهێزی تێدایە و دەكرێ بە دەنگ فەرمانی پێبكەی كە وێنە یان فیلم بگرێت. روخسارەكان دەناسێتەوە. دوای ئەو كەسە دەكەوێ كە بەكارهێنەر بیهەوێ. وێنە بە شێوەی پانۆراما دەگرێ.
تایبەتمەند گرنگەكانی دیكە ئەوەیە كە ئامێرەكانی دیكەی ماڵەوە بەهۆیەوە كۆنترۆڵ دەكرێن. بۆ نموونە دەكرێت بە دەنگ پێی بڵێی كە سپیلت بكوژێنێتەوە، یان تەلەڤزیۆن هەڵبكات، شاشەیەكی هەیە كە زانیارییە پێویستەكانی وەك كەش و هەوا، كاتژمێر و رۆژمێر نیشان دەدات.
دوا زانیارییەكان لەبارەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیشان دەدات، دەكرێ بە جوڵەی دەستیش فەرمانی پێبكەی وەك دەنگی ئامێرەكان كەم و زیاد بكات یان كەناڵەكان بگۆڕێت.
Top