چەند ساڵێكە شەحنكەرەوەی وایەرلەیس بەرهەم هاتووە.. بەڵام لە راستیدا ئەوەندەش وایەرلەیس نین بەڵكو دەبێت بۆ شەحنكردنەوە دەبێت لەسەر داكێكی تایبەت دابندرێن.. داهێنان بەردەوامە و لەم ماوەیەدا شەحنكەرەوەی بێ وایەری جۆری motherbox بەرهەم هاتووە. كە چوارچێوەیەكی تایبەت بە مۆبایلەكانی لەگەڵدایە، ئەپێكی تایبەتی كە لە سەر مۆبایلەكە دادەندرێ و چالاك دەكرێت بەهۆیەوە مۆبایلەكە لە هەرشوێنێك لە ژوورەكە بێت شەحن دەبێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەربەستێكیشیان لە نێواندابێت.