رێگایەكی ئاسان بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامە گرنگەكان
بەداخەوە هەتا ئێستاش گۆڤار و رۆژنامە كوردییەكان بە گرنگی ئەو پرۆگرامەیان نەزانیوە كە لەسەر مۆبایل یان تەبلێت دادەبەزێت، بەڵام گۆڤار و رۆژنامەكانی بە زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی، عەرەبی و فارسی و توركی گەلێك زۆر لەم پرۆگرامەدا هەن كە رۆژانە نوێ دەبنەوە.
بۆ بەشێك لە گۆڤار و رۆژنامەكان دەبێ مانگانە تێچوویەك بدەی، بەڵام زۆربەشیان بە خۆڕایین.. بە سەدان گۆڤار و رۆژنامەی عەرەبی تێدایە. هەندێك لە گۆڤار و رۆژنامەكان بە دەنگ دەخوێنێتەوە، بە كورتی پرۆگرامی PressReader هەتا ئێستا دەكرێت بڵێین باشترین پرۆگرامە بۆ خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەكان..
