سامسۆنگ ٩٠ ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند و ٨ ملیۆن تابلێتی لە چارەکی کۆتایی ٢٠١٦ فرۆشتووە!
بەپێی ماڵپەڕی Phonearena تێکڕای نرخی فرۆشتن بۆ هەر مۆبایلێک ١٨٠ دۆلار و تێکڕای قازانج ٢٤ دۆلار بووە. شایەنی باسە کە سەرەڕای کێشەی مۆبایلی Galaxy Note 7 و زیانێکی زۆر بەهۆیەوە بەڵام دەستکەوت و قازانجی کۆمپانیاکە لە بەشی IT & Mobile Communications بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی کردووە و ئەمەش بە پلەی یەکەم بەهۆی فرۆشی زۆر باشی هەردوو مۆبایلی Galaxy S7 و Galaxy S7 Edgeـەوەیە.
ئەم ئەنجامەی سامسۆنگ ئەوە دەردەخات بە زیان پێکەوتنی بەهۆی بەرهەمێکەوە هێشتاش بەوشێوەیە کۆمپانیا قازانج و دەستکەوتی خۆی هەیە و بەردەوامە لەفرۆشەکانی و ئەوەتا دوایین بەرهەمەکانی ژمارەیی پێوانەییان بۆ کۆمپانیا تۆمارکردووە
سەرچاوە www.kitn.net
