دە بەسە مۆبایلەكەت دانێ با دوو قسان بكەین!

دە بەسە مۆبایلەكەت دانێ با دوو قسان بكەین!
تەكنەلۆژیای نوێ گشت جەمسەرەكانی ژیانی ئەم سەردەمەی ئێمەی تەنیوەتەوە، شیرازەی كۆمەڵایەتی گۆڕیوە، پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بەرەو ساردی بردووە و سڕی كردووە، ئێستا ئەندامانی بنەماڵەیەك هەر كامیان لە گۆشەیەك دەبینی بە مۆبایلەوە خەریكە، یان تەنانەت كە دەچیە سەردانی دۆست و هاوڕێیانیشت چی وای پێناچێ هەركام بە مۆبایلەكانی خۆیانەوە خەریك دەبن.. جار هەیە لە ماڵێكدا خوانی نانخواردن دادەنرێ بەڵام هەركەسە بە مۆبایل یان تەبلێتەوە خەریك دەبێت خواردن سارد دەبێتەوە یان ئەوكاتەی نانیش دەخۆن دەستێكیان هەر لە سەر مۆبایلە..
كۆمپانیایەك بۆ ئەم مەبەستە هاتووە ئامێری (Ransomly) بەرهەم هێناوە، ئامێرێكی بچووك كە بە سیستەمی بلوتوس كار دەكات، بۆ سوود وەرگرتن لەو ئامێرە دەبێت ئاپێكی تایبەت لەسەر مۆبایلەكە دابەزینی، دوایی ئەوە هەركاتێك بەرپرسێكی ماڵ یان بەرپرسی ئیداریەك ئامێرەكە هەڵبكات، گشت مۆبایلەكان لەكار دەكەون و قفڵ دەبن، و هیچ پرۆگرامێك ناكرێتەوە.
Top