هەموو شتێك بكە بە تەبلێت و لاپتۆپ

هەموو شتێك بكە بە تەبلێت و لاپتۆپ
حەز دەكەی لاپتۆپەكەت یان تەبلێتەكەت شاشەكەی چەند بێ، وێنەكان و یارییەكان لە چ قەوارەیەكدا ببینی، دیارە رەنگە لەگەڵ حەزی تۆ نەگونجێ چونكە تەبلێت و لاپتۆپەكان سایزەكەیان سنووردارە..
كۆمپانیای سۆنی پرۆژەكتەرێكی بەرهەم هێناوە كە بە (interactive Xperia) ناسراوە. بەهۆیەوە دەكرێت مۆبایل یان تەبلێتەكەت لەسەر هەر شتێكی تەخت وەك مێز، دیوار نیشان بدەی و كاری پێبكەی. بۆ نموونە ئەو تیشكدانەوە و نیشاندانەی پرۆژكتەرەكە لەسەر مێزێك نیشانی دەدات دەتوانی بە دەست لێدان لەو ئایكۆنە خەیاڵیانە كاربكەی یان بنووسی یان یارییەك ئەنجام بدەی. كاتێك ئەو پرۆژكتەرە (ئەنتەرئەكتیڤ)ە گشتگیر بێ و بكەوێتە بازاڕەوە گۆڕانكارییەكی گەورە لە جیهانی نیشانداندا دێتە پێش.. شاشەكان بە ویستی بەكارهێنەرەكە دەبن، مۆبایلێكی بچووك دەبێت بە شاشەیەكی مەزن، لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەكاندا زۆر جاران ئەوە نیشاندراوە.
Top