كاتژمێری هۆشــمەندی منداڵان

كاتژمێری هۆشــمەندی منداڵان
كاتژمێری دوكیوئێچ (dokiwatch) یەكەم كاتژمێری هۆشمەندی تایبەت بە منداڵانە كەتوانای پەیوەندی دەنگ و رەنگی هەیە، بەهۆیەوە سەرپەرشتیارانی منداڵان لە هەر شوێن و هەر جێگایەك دەتوانن منداڵەكەیان ببینن و بیاندوێنن و ئاگاداری شوێنیان بن.
كاتژمێری ناوبراو پێشكەوتووترین كاتژمێری سمارتی منداڵانەیە، بۆ منداڵانی تەمەن 6 هەتا 12 ساڵانەیە. یەكەمین كاتژمێریشیە سیستەمی G3 هەیە. سەرپەرشتیارانی منداڵ دەتوانن ئەو ژمارانەی تایبەتن لە كاتژمێر مۆبایلەكەدا تۆماری بكەن و منداڵانیش دەتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بەو ژمارانەوە بگرن.
سەرپەرشتیارانی منداڵ دەتوانن سنوورێكی جوگرافی بۆ دەرچوونی منداڵەكەیان دابنێن، هەركاتێك لەو بازنە و سنوورە دەرچوو، ئەوە پەیامێكی ئاگاداركردنەوەیان بۆ دێت كە منداڵەكە لەو بازنەیە دەرچووە و بەرەو ئەو شوێنە دەڕوات.
خاڵی جێگای سەرنج لەو كاتژمێرەدا ئەوەیە هەركاتێك منداڵەكە هەستی بە مەترسی كرد بە داگرتنی دوگمەی سور SOS بۆ ماوەی 3 چركە داوای یارمەتیتان لێدەكات. بە داگرتنی دوگمەیەك پەیامی ئاگاداركردنەوە بۆ گشت ئەوانەی لە لیستەكەدان بەڕێ دەكرێ، دواتر خولەكێك دەنگی منداڵەكەو شوێنەكە بۆ ئەوانە بەڕێ دەكرێ.
Top