تێلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان

تێلەفزیۆنە نوێیەکەی سۆنی ڕکابەری ئێڵجی دەکات بۆ باشترین پێشاندان
تەکنەلۆژیای OLED کە لەسەر تێلەفزیۆنەکان بنچینە دەکرێت ڕوونی و ڕوونکرەوەی تێلەفزیۆنەکانە، وە تاوەکو ئێستاش ئێڵجی لەسەر ڕێڕەوی تەکنەلۆژیاکە بۆ چەندەها ساڵە گوزەر دەکات. لەم ساڵدا له پێشانگای سی ئی ئێس له لاسڤێگاس، سۆنی تێلەفزیۆنێکی ئاستبەرزی بە تەکنەلۆژیای OLED پێشاندا کە تێلەفزیۆنی A1E بوو، تێلەفزیۆنەکە هەنگاوی دووەمی کۆمپانیاکە بوو بۆ دووبارە ڕووکردنە تەکنەلۆژیاکە، چونکە سۆنی ماوەیەکی زۆر بوو OLEDی لە تێلەفزیۆنەکانیدا بەکارنەدەهێنا.
ئامێرە نوێیەکە پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستبکرێت بە نرخێکی خەیاڵی (لەوانەیە نرخی ۲۰ هەزار دۆلار بێت یاخوود زیاتر بۆ قەبارە ڕوونمای ۷۷ ئینج)، خاوەن چەندان تەکنەلۆژیایە لە دەنگ و ڕوونما. به سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و خاوەن تایبەتمەندی گووگڵ Homeـە، لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR (Dolby vision – HDR10). و چەندانی تر.

بێگوومان ڕوونماکانی ئێڵجی زۆر پێشکەوتوون، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوواییدا سۆنی و سامسۆنگ توانیویانە لە پاڵ چەندین بەرهەمی پێشکەوتووی تر، ڕکابەری کۆمپانیاکانی تر لە ڕووی تێلەفزیۆنیشەوە بکەن.
تەکنەلۆژیای OLED لە بەرهەمەکانی مۆبایل و کۆمپیوتەریش بەکاربراون، لەگەڵ ئەوەشدا ئێڵجی تاوەکو ئێستا گەورەترین ڕوونمای هەیە بە تەکنەلۆژیای OLED، کە ئەگەر باشترین نەبێت ڕکابەری کۆمپانیاکانی ترە بە تایبەت سۆنی. سۆنیش لە پێشانگای سی ئی ئێسدا ڕوونمایەکی گەورەی ڕاگەیاند بە ڕوونی 8k و چەندەها تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تر.

سەرچاوە www.kitn.net
Top