شارنشینی لە هەموو شوێنێكی جیهان تەنانەت لەو هەرێمەی ئێمەش بە جۆرێك بەرتەسك بۆتەوە، كە ئیمكانی دانانی باخچە و شوێنی سەوز لە ماڵەكاندا نەماوە، چونكە هەر لە راستیدا لە خانوویەكی سەد مەتریدا هیچ شوێنێك بۆ سەوزایی نامێنێتەوە.. گەرچی نەكراوە و نە بۆتە باو سەربان وەك حەوشە و شوێنی سەوزایی سوودی لێوەربگیرێت.. جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەم چارەیەكی بۆ ئەمە دۆزیوەتەوە، ئەویش ئامێری (click&Grow) بەهۆی ئەو ئامێرەوە دەتوانی شەتڵ یا بنەتۆوی هەر گیایەك لەو شوێنانە دابنێ كە لە ئامێرەكەدا بۆ ئەم مەبەستە داندران و دواتریش شوێنی ئاوەكان پڕ ئاو بكەن.. ئامێرەكە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی روناكی و مادەی خۆراكی تایبەت بە گیایەكە دابین دەكات، ئەو خۆڵەی بۆ ئەم مەبەستە لەو ئامێرەدا داندراوە خوڵێكی تایبەتە و پڕە لە مادەی خۆراكی بۆ گیا و هیچ مێروویەكی زیانبەخشیش ناتوانێ لێی نزیك بێتەوە.