بلاکبێری کۆچی دوایی کرد!
بەگوێرەی هەواڵێکی زە نێکست وێب بلاکبێری بۆ دواجار ماڵئاواییمان لێ دەکات و دەفرۆشرێت بە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی چینی بەناوی TCL کە مۆبایلی تر بەناوی ئەلکاتێکل دروست دەکات. ئەو کۆمپانیایە هەمان ئەو کۆمپانیایەیە کە دوایین دوو تەلەفۆنی بلاکبێری بەناوەکانی DTEK50 و DTEK60 دیزایین کردووە و بەرهەمهێناوە. هەر ئەم کۆمپانیایە لەمەودوا بەرهەمەکانی بلاکبێری دروست دەکات و خۆیشی خزمەتگوزاری بەکارهێنەران دابین دەکات.
شایەنی باسە ئەم ڕێککەوتنە هەندێک وڵاتی وەکو ئیندۆنیزیا و هیندستان و هەروەها نیپاڵ و بەنگلادیش و سریلانکاش ناگرێتەوە و بلاکبێری لەوشوێنانە بەردەوام دەبێت.
بەپشت بەستن بە سێ خاڵ چاودێران پێیان وایە کە ئەم ڕێککەوتنە هیچ لەبابەتەکە ناگۆڕیت ئەوانیش بریتین لە:
•ناوە براندنی بلاکبێری چیدی ئەو قورساییەی جارانی نەماوە.
•مۆبایلەکانی کۆمپانیای TCL ئەو جۆرە مۆبایلە ئاست بەرز و نایابانە نین کە جێگەی باس بن!
•هەروەها TCL براندی Palmـی لە مانگی یەکی ئەمساڵ کڕی کەچی تا ئێستا هیچی نەکردووە.
بەهەرشێوەیەک بێت لەم چرکە ساتە بەدواوە بلاکبێری ئیتر کۆچی کرد و ماڵئاوایی لێکردین و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی تۆ بەرهەمەکانی بکڕیت! ئیتر خۆت سەرپشکیت.
سەرچاوە www.kitn.net
