ئامێرێك بۆ كەمكردنەوەی دەنگە دەنگ

ئامێرێك بۆ كەمكردنەوەی دەنگە دەنگ
ماڵەكەت لەسەر شەقامە و دەتهەوێ سەرخەوێك بشكێنی، بەڵام دەنگە دەنگی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و ئاپۆڕای شەقام ئیزنت پێنادەن.. یان لە ژوورێك دەخەوی بەڵام لە ژوورەكەی دیكە دەنگی تەلەڤزیۆن دوا ڤۆلۆمی دراوەتێ! چار چییە؟
تەكنەلۆژیای نوێ بۆ هەموو شتێك رێگا چارەیەكی دۆزیوەتەوە. ئامێری بچووكی muzo كە ئامێرێكی هۆشمەندە تەنیا بە داگرتنی دوگمەیەك دەبێتە فلتەر و پاڵێوەرێك بۆ نەهێشتنی ئەو دەنگە زیادیانە.. ئامێرەكە هەروەك لە وێنەكەی رادیارە بچووكە بە پەنجەرەوە دەنووسێ لە تەكنەلۆژیای دژە لەرزین سوود وەردەگرێ و ناهێڵێ دەنگە دەنگی زیادی بێتە ژوورەوە..
Top