قومقومەیەكی سمارت
لەم ماوەیەدا جۆرە قومقومەیەكی هۆشمەند بەناوی (Ecomo) بەرهەم هاتووە كە سمارتە، چونكە جگە لە نیشاندانی رێژەی پاكبوونی ئاوەكە، دەپاڵێوێ و ئاوەكە لە هەموو شتێك پاك دەكاتەوە. بۆ سوود وەرگرتن لەو قومقویە ئاوی تێبگە و ئەوكات لە رێگای ئاپێكەوە كە لەسەر مۆبایل دادەنرێ رێژەی پاكی ئاوەكە دەزانی.
قومقومەكە دەستبەندێكی تایبەتیشی لەگەڵە كە رێژەی ئاوی لەش و هێماكانی تەندروستی بەكارهێنەرەكەی نیشان دەدات. لەكاتی پێویستدا واتە ئەو كاتەی ئاوی لەش كەم دەبێتەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدات.
