ئامێرێك بۆ چاودێری كارەبا

ئامێرێك بۆ چاودێری كارەبا
هەر لە وڵاتی ئێمە وا نییە بگرە لە زۆربەی وڵاتان خەڵك لە دەست گرانی كارەبا وەزاڵە هاتوون، هەربۆیە كۆنتڕۆڵی هۆشمەند لەسەر كارەبا دادەنرێ یان كارەبا بەپێی كارتە و دەبێت خۆت كارتی بۆ پڕ بكەیەوە.. ئامێری دیكەش هەن بۆ چاودێری وردی وزەی كارەبا بۆ نموونە ئامێری Ecoisme كە لە كێبڵی سەرەكی ماڵەوە دەخرێت دەتوانێت ڤۆڵتاژی كارەبای ئامێرەكان بخاتە ژێر چاودێری، بۆ نموونە ئەگەر دەرگای بەفرگر زۆر بكرێتەوە زەنگ بۆ مۆبایلەكەت لێدەدا كە دەرگای بەفرگر كراوەتەوە. دوای ئەگەر زۆرتر لە پێویستی خۆت سپیلت پێ بكەی ئاگادارت دەكاتەوە كە وزەیەكی زۆر بەهەدەر دەچێت.. ئامێرەكە لە رێگای وای-فایەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت.
Top