هارددیسكی 5 ترابایتی پورتێبڵ

هارددیسكی 5 ترابایتی پورتێبڵ
لە هارددیسك و میمۆریدا گەورە بە مانای قەبارە ناگوترێ بەڵكو بەمانای ئەو قەبارەیەی داتای تێدا خەزن دەكرێت، بۆ نموونە فلاش میمۆرییەكی 4 گیگابایتی و 128 گیگابایتی قەبارە و ستایلیان وەك یەكە بەڵام لە هەڵگرتنی داتادا جیاوازن.. هاردیسكی پورتێبڵ واتە ئەو هاردانەی كە بچووكن و بەكارهێنەر دەتوانێت لەگەڵ خۆیان بۆ گەشت و سەفەر بیانبات و شوێنێكی ئەوتۆ ناگرن، هەتا ئێستا قەبارەیان ترابایت و دوو ترابایتی بووە.. یەكەمجارە كۆمپانیای سیگیت هاردێكی پورتێبڵ بەرهەم بهێنێ كە قەبارەكەی 5 ترابایتە.. جیهانێك شت لەخۆیدا خەزن دەكات.. قەبارەی هاردەكە 2.5 ئینجە، backup plus شوێنی دانانی كێبڵی usb3 هەیە كە خێراییەكەی دەگاتە 120 میگابایت لە چركەیەكدا.
Top