رۆبۆتێكی نوێ تایبەت بـــە منداڵان
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای «شیائومی» رۆبۆتێكی بەناوی toy block بەرهەم هێناوە كە منداڵ یان بەكارهێنەری دیكە دەتوانێ بە پێی ویستی خۆی پارچەكان تێهەڵكێش بكات و بە پرۆگرامێكی كۆدنووسین لە رێگای ئەپێكی مۆبایلەوە پرۆگرامی بۆ دابنێت.a
رۆبۆتەكە لە پارچەی «Lego» پێكهاتووە ئەو پارچە پلاستیكیانەی كە منداڵ یاری پێدەكەن و خانوو و یاری منداڵانەی پێدروست دەكەن.. جگە لەوەش چەندین هەستەوەری لەگەڵە بۆ ئەوەی كە زۆر ئەركی رۆبۆتێك ئەنجام بدات، ئەو ئاپەی لەگەڵ رۆبۆتەكە دایە وا دەكات بەپێی ویستی بەكارهێنەر پرۆگرامی بۆ دابندرێت. هەروەك ئاماژەی پێدرا دونیای رۆبۆتی منداڵانە بەینێكە گرنگی پێدەدرێ، تەنانەت گوگڵیش خەریكی بەرهەمهێنانی رۆبۆتی project bloksە، بەمەش گۆڕانكارییەك لە جیهانی یاری منداڵانە دێتە دی.. ئیدی ئەو سەردەم بەسەرچوو سواری دارێك دەبووین پێمان وابوو ئەسپە لێماندەخوڕی!!
