كاتژمێرێكی سمارتی ئاگاداركردنەوە
لەم چەند ساڵەدا كاتژمێرەكانی ئاگاداركردنەوەش گۆڕانكارییان بەسەرداهات، كاتژمێری bonjour یەكێكە لەم كاتژمێرانە.. كە سەیری دەكەی وەك كاتژمێرێكی ئاسایی دەچێت، بەڵام سمارتە و تایبەتمەندییەكانی گەلێكن.. بۆ نموونە تۆ نیازت هەیە كاتژمێر 7 لە خەو هەستی بچی بۆ وەرزش كردن و كاتەكەت لەسەر 7 داناوەتەوە، بەڵام كاتژمێر 7 كەشوهەوا لەبار نییە و باران دەبارێت، كاتژمێری ناوبراو هەتا ئەوكاتەی بارانەكە دەیكاتەوە جەرەس لێنادا.. جگە لەوەش دەتوانی بە دەنگ پرسیاری لێبكەی كە كەش و هەوا چۆنە، هەلومەرجی رێگاوبانەكان چۆنە، قەرەباڵغی لە چ شوێنێكە.. باشترین رێگای گونجاو كوێیە.. سەرەڕای ئەمانەش دەتوانێت كۆنتڕۆڵی ئامێرە هۆشمەندەكانی ماڵەوەش بكات..
