سەرنجێك لەسەر كیبۆردێكی زۆر تایبەت

سەرنجێك لەسەر  كیبۆردێكی زۆر تایبەت
ئەوانەی شارەزای بواری تەكنەلۆژیای نوێن دەزانن كۆمپانیای لاجیتیك (Logitech) یەكێكە لە سەركەوتووترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی ئامێرە تایبەتەكانی تایبەت بەگەیمینك.. لاپتۆپ و كیبۆرد و ماوسەكانی ئەو كۆمپانیایە گەرچی گرانبایین، بەڵام لە ریزی باشەكان دێن.. لێرەدا تیشك دەخەینە سەر یەكێك لە كیبۆردە تازەكانی كۆمپانیای ناوبراو...
كیبۆردی جۆری G910 جگە لەوەی كە وەك هەموو كیبۆردێكی ئاسایی دوگمەكانی هەن، 9 دوگمەی تایبەتیشی لەگەڵدایە 5یان لەلای چەپ و 4یان لەلای راست.. كیبۆردەكە بەشێكی تایبەتی هەیە بۆ دانانی مۆبایل و جگە لەوەی كە دەتوانی مۆبایلیش سوودی لێوەربگرێ، زانیاری سەبارەت بە پرۆسیسەر و رمی مۆبایل و ئەركی دیكەش وەك گۆڕینی پرۆفایلیشی پێ ئەنجام بدرێ. سەرنجراكێشترین بەشی كیبۆردەكە بەشی رووناكی ژێر دوگمەكانە كە دەكرتێ هەتا زیاتر لە 16 ملیۆن رەنگ بیگۆڕی.. نەك تەنیا گۆڕینی رەنگ بەڵگو دەتوانی ئێفكتیش بۆ رەنگەكانی دابنێی، وەك ئێفێكتی ئەستێرە، شەپۆل، هەناسەكێشان..تاد. هەتا دەتوانی بۆ هەر دوگمەیەكیشی رەنگێكی تایبەتی دابنێی، بۆ نموونە بتوانی لە تاریكیدا دوگمە پێویستییەكان بەهۆی رەنگەكانەوە بناسیەوە.
Top