پرۆگرامێكی گرنگ بۆ نیگاركێشان

پرۆگرامێكی گرنگ بۆ نیگاركێشان
پرۆگرامە گرافیكیەكان گەلێكن، زۆربەی ئەركیان لە دەستكاری كردنی وێنە وەك جوانكاری، گۆڕانكاری لە وێنەدا چڕ بۆتەوە، هەروەها بەشێكیان تایبەتن بە دروستكردنی لۆگۆ و دیزاین و كاری نەخشەسازی.. ناسراوترین و باوترین پرۆگرام كە پرۆگرامی فۆتۆشۆپە ناتوانرێت نیگارێكی وەك نیگارێكی سروشتی پێبكێشرێتەوە.
كۆمپانیای corel ئەوانەی ئەركی دیزاین و گرافیك دەكەن دەزانن چ كۆمپانیایەكی سەركەوتوو لەم بوارەدا و چەندین پرۆگرامی تایبەتی بەرهەم هێناوە، پرۆگرامێكی سەركەوتووی كۆمپانیای ناوبراو، پرۆگرامی corel painterە . پرۆگرامێكی بەهێز سەركەوتوو تایبەت بە هونەری نیگاركێشان. دەكرێت هەموو جۆرە نیگارێكی پێ بكێشرێتەوە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە:
- بەكارهێنانی زۆر ئاسانە..
- بە ئاسانی ئەو رەنگەی مەبەستە دەتوانی دروستی بكەی.
- سەدان ئێفێكتی جۆراوجۆر
- گونجاو لەگەڵ سێ لایی و پشتیوانی كردن لە زۆربەی فۆرماتەكانی وێنە.
Top