مۆبایل لە بەرگـــی كامێرادا
لێنز (عەدەسە)یە گەورەی ئامێرەكە بەر لە هەموو شتێ سەرنجت رادەكێشێ بینەر وا هەست دەكات كامێرا دەبینێ نەك مۆبایل. بەرگێكی تایبەتیشی هەیە دروست وەك كامێرای كۆداك، بەرگەكە زەینی مرۆڤ بۆ ساڵانی رابردوو دەگەڕێنێتەوە. دوگمەی (شاتێر) واتە دوگمەی وێنەگرتنیش لەسەرەوەی مۆبایلەكە..
كامێرا مۆبایلەكە هەستەوەری 21 مێگاپێكسیلی لەسەرە، جگە لەوەش (عەدەسە)ی تایبەتی لەگەڵدایە. فلاشێكی زۆر تایبەتیشی هەیە، پرۆگرامێكی دەستكاری كردنی وێنەی زۆر بەهێزی لەگەڵدایە كە لە هیچ مۆبایلێكی دیكەدا نابیندرێ. نەك ئەوە دەتوانێ لە پرۆگرامی ئەدۆب لایت رۆمیش سوود وەربگرێ.
