فەیسبووک تایبەتمەندی دۆزینەوەی کار،هاوشێوەی لینکدئین زیاد دەکات

فەیسبووک تایبەتمەندی دۆزینەوەی کار،هاوشێوەی لینکدئین زیاد دەکات
فەیسبووک بیرۆکەی لینکدئن کە تایبەتمەندی دۆزینەوەی کارە زیاد دەکات.فەیسبووک بڕیاری داوە هاوشێوەی تۆڕی لینکدئین تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی هەلی کار لە لایەن خاوەن کارەکان و دۆزینەوەی کار لەلایەن بەکارهێنەرانەوە زیاد بکات. تایبەتمەندیەکە رێک هاوشێوەی لینکدئین دەبێت و خاوەن کار و کۆمپانیاکان هەلی کارەکانیان پۆست دەکەن و ئەوانەی بەدوای کاریش دا دەگەڕێن دەتوانن راستەوخۆ فۆڕمی پێشکەش کردن بنێرن بۆ کۆمپانیاکە.
بەم کارەش فەیسبووک هەوڵ دەدات بەکارهێنەرانی لینکدئین لەخۆی نزیک بکاتەوە و هەوڵ بدات بەردەوەم و بەردەوام داگیرکاریەکانی ئیتەرنێت زیاد بکات..
سەرچاوە techeye.org
Top