بەفەرمى مۆبایلى (Moto M) لەلایەن لینۆڤۆوە ڕاگەیەنرا

بەفەرمى مۆبایلى (Moto M) لەلایەن لینۆڤۆوە ڕاگەیەنرا
دوێنێ کۆمپانیاى (لینۆڤۆ)ى چینى مۆبایلێکى نوێی بەناوى (Moto M) ڕاگەیاند کەوا تێکەڵەیەکە لە تایبەتمەندى بەرز و ناوەندى.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونما(شاشە)یەکە بەقەبارەى ٥،٥ ئینچ بەڕوونى فووڵ ئێچ دى ١٠٨٠ پێکسڵ و بە پرۆسێسەرێکى هەشت ناوکى لەجۆرى MediaTek Helio P15 کاردەکات بەخێرایی ٢،٢ گێگاهێرتز، قەبارەى رامى مۆبایلەکەیش ٤ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
کامێراى دواوەى مۆبایلە چینیەکە ١٦ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٨ مێگاپێکسڵە، ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە کە پێشووتر دەنگۆى ئەوە هەبوو توانستى باترى مۆبایلەکە ٥١٠٠ میلى ئەمپێر بێت بەڵام دنگۆکە ڕاست نەبوو و توانستى باتریەکەى ٣٠٥٠ میلى ئەمپێرە کە بێگومان ئەمەیش زۆرە و کەم نییە بەگوێرەى قەبارەى ڕوونما و پرۆسێسەرە ناوەندیەکەى.(مۆتۆ ئێم) بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠) کاردەکات و نرخەکەى ٢٩٥ دۆلارى ئەمریکیە کە نرخێکى زۆر گونجاوە بەگوێرەى تایبەتمەندییەکانى، نازانرێت چ کاتێک مۆبایلەکە دەخرێتە بازاڕەکانە و بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکى نزیکدا لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.

سەرچاوە www.kitn.net
Top