لەو مانشێتەی سەرەوە رەنگە پرسیارێك بكەن بڵێن چی نەمابوو هەتا ئەڵقەیەك كە سویچ و كلیلەكانی تێدەخرێ ببێتە سمارت و هۆشمەند! جا جێ سویچ سمارتی بۆ چییە؟ بەڵێ جێ سویچی سمارتیش هاتۆتە بەرهەم. TiBe connect ئامێرێكە كە لەسەرەتادا لە جێ سویچە ئاساییانە دەچێت، ئەڵقەیەك كە كلیلەكانی تێدەخرێن. بەڵام گرنگی ئەو سویچە لەوەدایە كە هیچ كاتێك سویچەكانت ون نابن. چونكە لە رێگای بلوتوسەوە لە گەڵ مۆبایل لە پەیوەندی دادەبێ و هەركە ون بوون دوگمەیەك لێبدە تاكو دەست بكات بە جەرەس لێدان.
ئەركەكانی جێ سویچی ناوبراو هەر ئەوە نییە، بەڵكو بە داگرتنی دوگمەیەك دەتوانێ وێنەیەكی سێلفی بگری. نەك هەر ئەوە بەڵكو دەتوانی بەهۆیەوە گلۆپەكانی ماڵەوە هەڵبكەی یان بە دوو جار داگرتن ئامێری چالێنەری كارەبایی پێبكەی.