زیاتر لە ساڵ و نیوێك لەمەوبەر كۆمپانیای نینتندۆ هەواڵی بڵاوكردنەوەی ئامێرێكی نوێی گەمەكردنی بڵاوكردەوە، بەڵام ئێستاكە بە فەرمی ئامێری «نینتندۆ سویچ» خستەڕوو. ئامێری Switch لە بواری دیزاینەوە سەرنج راكێشە. شاشەیەكی 7 ئینجی لەگەڵدایە وا دیارە لە تەلەڤزیۆن و شاشەی دیكەش پەیوەند دەدرێت، ئامێرەكە پورتێبڵە و دەتوانی بۆ گەشت و گەڕانیش لەگەڵ خۆتی بەری. لەگەڵ ئەوەشدا دەسكی گەمەی تایبەتی لەگەڵدایە.