وەشانى iOS 10.1.1 لەلایەن ئەپڵەوە وەشێنرا
نوێکردنەوە نوێکە کۆمەلێک چاکسازى لەخۆگرتبوو لەوانەیش چاککردنى هەندێک کێشە کە لە ئەپڵیکەیشنى (تەندروستى – Health)دا هەبوو، قەبارەى نوێکردنەوەکە ٦٤،٢ مێگابایت و لەئێستادا بەکاربەرانى ئەپڵ دەتوانن ئامێرەکانیان نوێبکەنەوە.
زۆرێک بڕوایان وایە کە وەشاندنى ئەو هەموو نوێکردنەوە چاکسازییە هەنگاوێکى چاکە لەلایەن ئەپڵەوە کە دەریدەخات کۆمپانیاکە گرنگى بە بەکاربەران و ئامێرکەکانى دەدات و ئامانجى سەرەکیشى لەمەدا هێشتنەوەى ئامێرەکان بە بەرزترین جۆرایەتى، هەندێکى تریش بڕوایان وایە کەوا پەلەکردنى ئەپڵ لە وەشاندنى ئەم هەموو نوێکردنەوەیە دەبێتە هۆى دروستبوونى ئەم هەموو کێشانە، هاوکات دەشڵین کەوا ئەپڵیکەیشنى (تەندروستى) لەلایەن زۆرێک لەبەکارهێنەرانەوە بەکارنابرێت کەچى ئەپڵ گرنگى بەمەداوە و نوێکردنەوەیەکى تایبەتى بۆ چارەسەرکردنى وەشاندووە!
سەرچاوە www.kitn.net
