سایتێك بۆ نیشاندانی بەرهەمەكانتان

سایتێك بۆ نیشاندانی بەرهەمەكانتان
ئەوانەی كاری هونەری دەكەن بۆ نموونە كاری گرافیك و دیزاین حەز دەكەن بەرهەمەكانیان لە پیشانگایەكدا بڵاوبكەنەوە بۆ ئەوەی كە هان بدرێن یان رەخنەیان لێبگیرێت. ئەی ئەگەر لە سایتێكی تایبەتدا دابندرێن بێگومان رێژەی بەشداربووان زیاترە..
سایتی dribbble.com یەكێكە لەو سایتانە كە نەخشەسازان دەتوانن نموونەیەك لەكارەكانی خۆیان لەو سایتەدا دابنێن، لەو سایتەدا گروپی تایبەتیش هەیە بۆ دانانی سیمینار و را دەربڕین. لە سایتەكەدا بابەتەكان بەپێی ستایل و شێوە ریزبەندی كراون..
Top