رۆبۆتێك بەسەر دیوار و شوێنە بەرزەكان هەڵدەچێت

رۆبۆتێك بەسەر دیوار و شوێنە بەرزەكان هەڵدەچێت
لە راستیدا لەو دوو ساڵەی رابردوودا گرنگییەكی زۆر بە جیهانی رۆبۆت دراوە، رۆبۆت وای لێدێ هەر لە چوارچێوەی كۆمپانیا و كارخانەكاندا نامێنێ، بەڵكو ماڵەكانیش رۆبۆتی خۆیان دەبێت. كۆمپانیایەك رۆبۆتی جۆری ventoozی بەرهەم هێناوە كە جگە لەوەی دەتوانێ بە دیوار هەڵبچێت دەتوانێك كەسێكیش لەگەڵ خۆی هەڵبگرێ.
رۆبۆتەكە بۆ دیواری ئاوبەندەكان، شوێنە بەرزە مەترسیدارەكان، یان كاتێك هوتێل یا باڵەخانەیەك ئاگر دەگرێ سوودی لێدەبیندرێ. خۆی چوار تایەی هەیە كە وەك گەسكی كارەبایی هەوا هەڵدەمژن ئەو هەڵمژینە پاڵەپەستۆ دروست دەكات كە بە دیوار و هەموو شتێكەوە بنووسێن. بەكارهێنەر سوكان و فەرمانی تایبەتی لەلایە كە بتوانێت كۆنترۆڵی رۆبۆتەكە بكات وەك كەمكردنەوەی هەوا بۆ سەركەوتن و دابەزین، ئەگەر رۆبۆتەكە بكەوێتە بازاڕ رۆڵی گرنگ دەبینێت..
Top