لە رێگای قژەوە دەنگ دەگوازێتەوە
ئامێری (بیستەر) زیاتر لە رێگای گوێوە ئەركی ئەنجام دەدات و دەبێتە گوێیەكی دیكە بۆ ئەوەی پێویستی پێیەتی..
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی ئامێری Ontennaی بەرهەم هێناوە كە لە رێگای قژەوە دەتوانی دەنگ بەڕێ بكات. (ئەوانەی سەریان رووتاوەتەوە و كەم موون دەبێ لە خێری ئەو ئامێرە بگوزەرێن!).. ئامێرەكە وەك قەردێلەیەك لەسەر دەدرێ لەبری بەڕێ كردنی دەنگ بۆ گوێ، لەرینەوەی دەنگ لە رێگای مووە دەگوازێتەوە، لە راستیدا لەبری دەنگ بگوازیەوە دەیبیسی. كۆمپانیای فوجیستۆ بەرهەمهێنەری (بیستەر)ەكە دەڵێت كردارەكە لە بیرۆكەی سمێڵی پشیلەوە وەرگیراوە كە دەنگی (با) لە رێگای سمێڵەوە دەبیسێ!
