سینەمای ماڵەوە لە شوێنی شاشە مەزنەكان

سینەمای ماڵەوە لە شوێنی شاشە مەزنەكان
سینەمای ماڵەوە بە تەلەڤزیۆنە شاشە مەزنەكان ناگوترێ، بەڵكو بەو پرۆژكتۆرە بچووكانە دەگوترێ كە دەكرێت وەك سینەما لە لا دیوارێك بە قەد ئەو قەبارەی كە حەزی لێدەكەی فیلم نیشان بدەن..
یەكێك لەو سینەما پرۆژكتۆرانە كە بەم دواییە بەرهەم هاتووە، سینەمای H1ە كە دەكرێ بڵێین بەپێی قەبارەكەی گونجاوترین سینەمای ماڵەوەیە.
سینەماكە پرۆژكتەرێكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە بەكارهێنەر دەتوانێت لەرێگای مۆبایلەوە فیلمەكانی بەبێ وایەر بۆ بگوازێتەوە. كوالیتی نیشاندانی فیلم لەو سینەمایەدا بەراستی لەسەرێیە، بۆ نموونە دەتوانێت بە كوالیتی HD لەسەر شاشەیەكی 300 ئینجی فیلم بڵاوبكاتەوە.. لادیوارێك!! سپیكەرەكانیش لە جۆری ستریۆن. پێچەوانەی پرۆژكتەرەكانی دیكە كە گلۆپەكانیان تەمەنی كورتە، گلۆپی H1 زۆر لەسەرێیە.
Top