ئاشکرایە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گووگڵ مۆبایلی پێکسڵی بە دوو قەبارە بڵاوکردەوە و چەندین تایبەتمەندی بەرز لەخۆیان دەگرن و ئەو وەشانەی ئەندرۆید کە لەسەر ئەو دوو مۆبایلە جێگیرکراوە چەند شتێکی نوێی تێدا کراوە بۆ نمونە ئەپی Phone زۆر گۆڕاوە و دیزایینی نوێکراوەتەوە. خۆتان دەزانن ئەپی Phone وەکو ئەپێکی سەربەخۆ دەتوانرێت لە گووگڵ پلەی بۆ مۆبایلەکانی تریش دابگیردرێت و بکرێتە ئەپی سەرەکی بۆ تەلەفۆن کردن وەرگرتن. شایەنی باسە ئەپەکە لەسەر مۆبایلەکانی پێکسڵ بە ڕووکارێکی جوان و ناوازە بەردەستە بەڵام ئەوەی گووگڵ پلەی تا ئێستا نوێنەکراوەتەوە تا خەڵکیش سود لەوەی نوێیەکە وەرگرن. بەڵام سوپاس بۆ گەشەپێدەران پێش ئەوەی بەفەرمی بڵاوبکرێتەوە ئێستا بە فایلی APK لەسەر ئینتەرنێت تەشەنەی کردووە و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم وەشانە نوێیەی ئەپی ناوبراو دیزایینێکی جوانی نزیک لەوەی ئایفۆنی لەخۆی گرتووە، ڕەنگی پشتەوەی شینە و وێنۆچکەی بێ دەنگکردن و ئەوانەی تەنیشتیشی بە شێوەیەکی گەورەتر لەسەر نێوەڕاستی شاشە ڕیزکراون و لەگەڵ بوونی ناسنامەی پەیوەندی کار لەسەرەوەی شاشە.
https://www.youtube.com/watch?v=sPs4zF4_6bY
سەرچاوە www.kitn.net