ئایفۆنەكەت دەكەوێتە فڕین!

ئایفۆنەكەت دەكەوێتە فڕین!
هێشتاكە مانگێك نابێت كە مۆبایلی ئایفۆن 7 كەوتۆتە بازاڕ، زۆر كۆمپانیا هەوڵیانداوە ئامێری لاوەكی بۆ بەرهەم بێنن. بەشێكیان بەراستی سەرنج راكێشن، یەكێك لەوانە شەحنكەرەوەیەكە كە بە Aircharge ناسراوە.. رەنگە پێت سەیر بێت كە دەڵێم بەهۆی ئەوەوە مۆبایلەكەت بەڕز دەبێتەوە و هەر ئەوەندە دەمێنێ بفڕێت!
داك یا ستاندی شەحنكەرەوەكە بە جۆڕێك دروستكراوە كە بەپێی رێژەی شەحنی مۆبایل، مۆبایلەكە بەرز دەكاتەوە، لەسەرەتادا ئەگەر مۆبایلەكە هیچ شەحنی تێدا نەبێت ئەوە دەكەوێتەسەر ستاندەكە، بەڵام وردە وەردە بەرز دەبێتەوە، ئەگەر پڕیش بوو ئەوە بەتەواوی بەرز دەبێت.
Top