یەكەم كاتژمێری دیواری هۆشمەند
لەم دواییەدا كاتژمێرێكی دیواری هۆشمەند بەرهەم هاتووە كە بە كاتژمێری Glance clock ناسراوە، ئەو كاتژمێرە لە باری ستایلەوە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ كاتژمێرەكانی دیكە نییە، بەڵام ئە وەندەی هەیە هۆشمەندە لە رێگای مۆبایلەوە دەتوانی رێكی بخەی و شاشەكەی بگۆڕی، یان پەیوەندییە هاتوو و هاتنی ئیمیلەكان لە سەر شاشەی كاتژمێرەكە نیشان بدرێ. تەنانەت دەكرێت یادەوەی رۆژانەی خۆت بەو كاتژمێرە بسپێری وەك دیدارەكان، خواردنی داو دەرمان و كاروباری دیكەی رۆژانە..
