لە لاپتۆپە نوێیەکەی تۆشیبا کلیلی کۆرتانا دادەنرێت

لە لاپتۆپە نوێیەکەی تۆشیبا کلیلی کۆرتانا دادەنرێت
کۆمپانیای تۆشیبا یەکێکە لەو کۆمپانیا ژاپۆنیانەی کە لە بواری ئەلیکترۆنی کار دەکات. ئەم کۆمپانیایە هەموو ساڵێک لە پێشەنگی باشترین کۆمپانیاکانی جیهانە، ئەگەر چی یەکەمیش نەبێت بەڵام لە پێشەنگدایە. کۆمپانیای تۆشیبا چەندین بەرهەمی ئەلکترۆنیاتی هەیە وەک (کۆمپیوتەر، لاپتۆپ، کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی ناوماڵ، هتد…)کۆمپیوتەر و لاپتۆپی تۆشیبا کە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز، لە وەشانە نوێیەکەی ویندۆزدا واتە ویندۆز ١٠ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشی کۆرتانای بۆ سیستەمەکە داناوە.

کۆرتانا جێگرەوەی بەشی گەڕانی ویندۆزە یان دەتوانین بڵێین بەشی گەڕانە بەڵام کەمێک نوێکاری تێدا کراوە. بۆ نمونە لە بەشی کۆرتانا دەتوانی بە قسە کردن بگەڕێیت، یان دەتوانیت ئەو تێکستەی کە لەو کۆرتانایەدا دەینوسیت یان بۆی دەگەڕێیت لە وێبگەڕیشدا گەڕانی بۆ بکەیت لەڕێگەی کۆرتانا.

کۆمپانیای تۆشیبا و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی کە کۆمپیوتەرە نوێیەکەی تۆشیبا کە بە ویندۆزی ١٠ کاردەکات کلیلی کۆرتانا یەکێک بێت لە کلیلەکانی سەر تەختە کلیلی کۆمپیوتەرەکە.


سەرچاوە www.kitn.net
Top