سایت گەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان ئەوەیە بەبێ بوونی هیچ پرۆگرامێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت لە رێگای ئۆنلاینەوە دەستكاری و گۆڕانكاری لە وێنەكاندا بكەی.. سایتی http://www.fotor.com/ یەكێكە لەم سایتانە، بەهۆی ئەم سایتەوە دەتوانی گۆڕانكاری لە وێنەدا بكەی، كارت پۆستال دروست بكەی. یان وێنەكانت بكەی بە HD و فیلتەری تایبەتی لەسەر دابنێی.
لەگەڵ ئەوانەشدا دەتوانی كلیپی هونەری لە وێنەكانت دروست بكەی یان دەق لەسەر وێنە دابنێی.بەڵام تەنیا كێشەیەك كە هەیبێ ئەوەیە كە لەكاتی كردنەوەی سایتەكەدا رێكلامی زۆری تێدایە..