ئێستا كە مۆبایلیش خاوەنی فلاش میمۆری خۆیەتی، هەرچەندە بۆ مۆبایل بوونی میمۆری كارت لە پلەی یەكەمدا دێت، جار هەیە سەر مۆبایلەكەت ئەوەندەی پرۆگرام و وێنە لەسەرە كێشەی بۆ خێرایی مۆبایل دروست كردووە و بۆیە جار جار تێكەڵی دەكات، بۆ چارەسەری ئەم كێشانە، ئامێری blade 4000 ە كە هەم پاوەر بانكە و هەم كارت رێدەر. ئامێرەكە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئەپڵ دەبێت، ئامێرەكانی وەك كامێرا، تەلەڤزیۆن و پرۆژكتۆر و مۆبایلی پێوە پەیوەند دەدرێ. جگە لەوەش پاوەر بانكە و دەتوانی مۆبایلەكەشی پێ شەحن بكرێتەوە. ئامێرەكە رێژەی نیشاندانی باتری، گەرمی مۆبایلیش نیشان دەدات.