كاتژمێرێكی هۆشمەند و هەرزانبایی

كاتژمێرێكی هۆشمەند و هەرزانبایی
كاتژمێرە هۆشمەندەكان لە جیهانی تەكنەلۆژیا جێگای تایبەتیان هەیە و رەنگە لە داهاتوودا شوێنی مۆبایل بگرنەوە، چونكە جگە لەوەی ئەركەكانی مۆبایل ئەنجام دەدەن یارمەتیدەرێكی باشیشن بۆ وەرزش و جوڵە و رۆیشتن و تەندروستییەكی باش.. زۆربەی كۆمپانیا گرنگەكانی بەرهەمهێنەری تەكنەلۆژیای نوێ كاتژمێری هۆشمەندیان بەرهەم هێناوە، تایبەتمەندی و جۆری كاتژمێرەكان لێكجیایە..
كۆمپانیای نەمبەروانی چینی نوێترین كاتژمێری هۆشمەندی خۆی بەناوی G5 بەرهەم هێناوە كە دەكرێ بڵێین هەرزانباییترین كاتژمێرە.. كاتژمێرەكە سێ رەنگی هەیە و لە بواری دیزاینەوە سەرنج راكێشە. هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەخوێنێتەوە. وەك زۆربەی كاتژمێرە هۆشمەندەكان لە رێگای بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێ و گشت زانیارییەكانی سەر مۆبایل بۆ سەر كاتژمێر دەگوێزنەوە.. هەستەوەری لێدانی دڵی هەیە و چالاكی رۆژانە و راكردن و كالۆری سووتاندن لەخۆیدا تۆمار دەكات. نرخی كاتژمێرەكەش تەنیا 40 دۆلارە.. كە دەكرێ بڵێین هەرزانترین كاتژمێری هۆشمەندە..
Top