وەشانی نوێی تەختەکلیلی کوردی KurdiKeyBoard بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

وەشانی نوێی تەختەکلیلی کوردی KurdiKeyBoard بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە
بێگومان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کۆمەڵێک تەختەکلیل هەن و هەریەکەیشی بە تایبەتمەندی جیاوازەوە خۆی نمایش دەکات. تەختەکلیکی کوردی KurdiKeyBoard یەکێکە لەو تەختەکلیلانە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید گەشەی پێدراوە و وەکو پێوەکراوە بۆ تەختەکلیلی بەنێوبانگی ناسراو بە AnySoftKeyboard لەسەر کۆگای گوگڵ پلەی بەردەستکراوە و بەهەردوو شێوەی پشت بەستوو بە عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و ئەمە جگە لەوەی ١٠٠٠ خەندەی لەخۆی گرتووە لەناو بەشی خەندەکات.

ئەم تەختەکلیلە تایبەتمەندی تری زۆری هەیە لەوانە گۆڕینی ڕووکار و فەرهەنگی ناوەخۆیی بۆ یارمەتیدانت لەکاتی نوسین بە تەختەکلیلەکە و چەندانی تر…

شایەنی باسە ئەم پێوەکراوەیە لەلایەن نوسەری بەڕێزمان گۆران غەریب کاری لەسەردەکرێت بەردەوام سود لە ڕەخنە و پێشنیارەکانی بەکارهێنەران وەردەگرێت و لەکارکردن لەسەر تەختەکلیلەکە سودیان لێوەردەگرێت.

لێرەوە کلیک بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.gorankeyboard.language.kurdi

سەرچاوە www.kitn.net
Top