وریابه‌ لاپتۆپ نه‌زۆكت نه‌کات!

وریابه‌ لاپتۆپ نه‌زۆكت نه‌کات!
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ئه‌مه‌ریکیدا که‌ کۆمه‌ڵێك دکتۆر و شاره‌زای کۆئه‌ندامی زاوزێ سه‌رپه‌رشتیان کردووه‌ ئه‌وه‌ ئاشکراکراوه‌ که‌دانانی لاپتۆپ له‌لایان پیاوانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕانیان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌نه‌زۆکی زۆر ده‌کات.
توێژه‌ره‌وه‌کان ڕایانگایاندووه‌ که‌ کاتێك کوڕیك لاپتۆپه‌که‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕانی ‌داده‌نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پیبکات ورده ‌ورده پله‌ی گه‌رمی ناو هه‌ردوو ‌کیسه‌ گونه‌کانی به‌رز ده‌بنه‌وه‌،به‌شێوه‌یه‌ک پاش یه‌ك کاتژمێر پله‌ی گه‌رمی ناو کیسه‌ گونه‌کان دو پله‌ و نیو به‌رز ده‌بێته‌وه‌،ئه‌م پله‌ گه‌رمییه به‌رزه‌ش ئه‌گه‌ری کوشتن و له‌ناوبردنی تۆوی ناو گونه‌کانی هه‌یه‌،چونکه‌ تۆو توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمی به‌رزی نییه.
شایانی باسه‌ له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی هاوسه‌ره‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان گرفتاری نه‌زۆکین و له‌م ڕێژه‌یه‌ش نیوه‌ی به‌هۆی پیاوانه‌وه‌یه‌.‬




سەرچاوە:techeye.org
Top