مۆبایلێكی دوو شاشە لە سۆنییەوە
سۆنی لەم دواییەدا بە تەمایە موبایلێكی ناوازە بە دوو شاشەوە بەرهەم بێنێ، مۆبایلەكە كە بە shadow واتە سێبەر ناسراوە. زۆر تایبەتە. دوو شاشە بە ئاسانی لەسەر یەك دادەنرێ و زۆر تەنكن. دەكرێت لە یەك كاتدا پێكەوە لە هەردوو شاشەكە سوود وەربگری، بۆ نموونە ئەگەر یارییەك بكەی شاشەیەكیان ببێت بە دوگمەی فەرمانەكان و شاشەكەی تریش نیشاندانی یارییەكە.. یان گەر بتهەوێ ماڵپەڕێك بكەیەوە، شاشەیەك دەبێتە ماڵپەڕەكە و ئەوەی تریش دەبێتە كیبۆرد.. دەكرێت شاشەی دووەم 45 پلە بسوڕینی بۆ ئەوەی كە شاشەی یەكەم بە جوانی ببینی.
جگە لە باتری خۆی باترییەكی دیكەشی لەگەڵدایە. تاكو ئەگەر باترییەكیشت دەرهێنا یەكێكی دیكە وزە بە مۆبایلەكە ببەخشێ. رامی مۆبایلەكە 6 گیگابایتە و سیستەمی ئەندرۆیدی نوقای لەسەرە.
