پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە بۆ مەبەستی دروستكردن و ئامادەكردنی فیلمی فێركاری داندراون، بۆ نموونە تۆ مامۆستایەكی كۆمپیوتەری و نیازت هەیە یەكێك لە پرۆگرامەكان فێری قوتابییەكان بكەی، یان هاوڕێیەكت لە دوورەوە داوات لێدەكات زانیارییەكی سەبارەت بە پرۆگرامێك بدەی بۆ ئەم مەبەستە پێویستت بە پرۆگرامێكە كە فیلم لە شاشە هەڵبگرێتەوە.. پرۆگرامی BB FlashBack Pro یەكێكە لەم پرۆگرامانە.. هەر كرداریك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بیكەی بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە تۆمار دەكرێ.. دەتوانی فیلمەكە بە ئاسانی لەسەر ماڵپەڕەكان دابنێی. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- تۆماركردنی شاشە و تۆماركردنی وێب كەم.
- توانای دانانی دەنگ دەق و وێنە
- توانای خەزن كردنی بە فۆرماتی Flash ،AVI ،WMV ،EXE ،PowerPoint
- توانای زیاتر روونكردنەوەی فیلمە فێركارییەكە..