جانتای سەفەر بمبە لەگەڵ خۆت!
جانتای سەفەر جۆری modobag بە یەك تیر دوو نیشانە دەشكێنێ و دوو گرفت لەكۆڵ دەكاتەوە، هەم خاوەنەكەی هەڵدەگرێ و هەم باری خاوەنەكەی. مۆدۆبەگ مۆتۆرێكی لەسەرە كە بەكارەبا شەحن دەبێتەوە و دەتوانێ 8 كیلۆمەتر هەتا 12 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات و خاوەنەكەشی هەڵبگرێت و مۆبایلەكەشی بۆ شەحن بكاتەوە.
