فەیسبووك تایبەتمەندی Instant Videoـی بۆ مێسنجەر زیادكرد.

فەیسبووك تایبەتمەندی Instant Videoـی بۆ مێسنجەر زیادكرد.
ئەمڕۆ فەیسبوک لەسەر بڵۆگی ژووری هەواڵی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە تایبەتمەندی Instant Videoـی بۆ مێسنجەر زیادكرد. لەڕێگەی Instant Video دەتوانیت ڤیدیۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێكەت هاوبەشی پێ بكەیت و چركە ساتەكان ئاڵوگۆڕبكەیت. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆی ناو ئەپی فەیسبووکە بەڵام ئەوەی ئەم تایبەتمەندیە لەوەی ئەپی فەیسبووک جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەمە تایبەتە و لەناو مێسنجەر لەکاتی چات بەردەست دەبێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی زیندووی ڤیدیۆیی لەگەڵ هاوڕێکەت چات بکەیت کە بەشێوەی پەنجەرەیەکی بچوک لەلایەکی مێسنجەر دەردەکەوێت و تۆش دەتوانیت لە چات بەردەوام بیت و هاوڕێکەیشت وەڵامی پەخشە ڕاستەوخۆکە بداتەوە و ئەویش بەشداربێت.شایەنی ئاماژەیە، ئەم تایبەتمەندییە لەكاتێك چالاك دەبێت كە دوو كەس سەرقاڵی چات بن و مێسنجەریان كراوەبێت و شێوەی وێنۆچكەی پەیوەندی ڤیدیۆیی دەگۆڕێت و شەپۆلێكی لەسەر دروست دەبێت.

سەرچاوە www.kitn.net
Top