پادێک بە ناوی ZenPad 3S 10

پادێک بە ناوی ZenPad 3S 10
هەر لەم کۆنگرەیەدا کۆمپانیای ئەسوس پەردەی لەسەر نوێترین پادی خۆی لادا بە قەبارەی ڕوونمای ١٠ ئینچ بە ناوی ZenPad 3S 10.
ئەم ئامێرە بە تایبەتمەندی زۆر باش و ڕوونمایەکی زۆر سەرنج ڕاکێش و تایبەتمەندی دەنگی دەریایی لە جۆری Harman Kardon بە کوالیتیەکی بەرز کە ٢٤ بیتە درووست کراوە لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆری خاوەنەکەی و بارگاوی کردنەوەی خێرا لە جۆری Quick Charge 3.0 وە ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندییەکانی تریەتی:
•ڕوونما : بە قەبارەی ٩.٧ ئینچ بە ڕوونی 2K.
•پڕۆسێسەر : شەشی ناوەکی جۆری میدیا تێک 8176.
•ڕام : ٤ گێگابایت
•یادگای ناوەکی : ٦٤ گێگابایت و پشتگیری لە دەرچەی MicroSD دەکات.
•باتری : بە هێزی ٥٩٠٠ ملی ئەمپێر کە دەتوانی تا ١٢ کاتژمێر بەکاری بهێنیت و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات.
•سیستەمی وەگەڕخەر : ئەندرۆید ٦.٠ ناسراو بە ماڕشمالۆو
ئەم ئامێرە بەم نزیکانە لەم ساڵدا لەگەڵ کۆمەڵێک پێوەکراوی تر بە نرخی ٤٠٠$ـی ئەمریکی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.


سەرچاوە www.kitn.net
Top